ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە کۆبووەوە و بە کۆی دەنگ بڕیاری دا کە بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت کە بڕەکەی ٤٠٠ ملیار دینارە.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراقدا پێشنیازی کرد کە بەهۆی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، حکومەت بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت بۆ دابینکردنی مووچە، بۆیە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەو پێشنازەی خستووەتە دەنگدانەوە و بەکۆی دەنگ پەسند کرا.
ئەو بڕیارە پارەیە کە بڕیارە حکومەتی عێراق بینێرێت، ٤٠٠ ملیار دینارە و بەگوێرەی زانیارییەکان بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.
کۆتایی ئەم هەفتەییە دابەشکردنی موچەی مانگی سێ کۆتای دێت، ئەم ٤٠٠ ملیار دینارە تەرخاندەکرێت بۆ موچەی مانگی چوار.