بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بەهۆی پشووەكانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە دادەخرێت.
ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە ڕۆژانی (هەینی و شەممە و یەك شەممە) لە بازاڕی سلێمانی دەكرێتە پشوو".
ڕاشیگەیاندووە، "ڕۆژی دوو شەممەی هەفتەی داهاتوو (٢٤ی نیسان) بازاڕ كراوە دەبێت و دەوامی ئاسایی دەستپێدەكاتەوە".
لەگەڵ هاتنی ڕۆژانی جەژن و پشوەکاندا بازاڕی دۆلاری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دادەخرێت، بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ڕایگەیاند کە هەر سێ ڕۆژی جەژن پشوو دەبێت بەڵام تا ئێستا بازاڕەکانی هەولێر ودهۆک وپارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ڕایان نەگەیاندووە.