گەرماندەیی هێزی پاراستنی گەل رایگەیاند" ئه‌و هه‌رێمانه‌ی له لایه‌ن گه‌ریلاوه ده‌پارێزرێن، وه‌کوو خاڵی چه‌ته‌کانی داعش پێشکه‌ش به هێزی جۆراوجۆر ده‌کرێن. HPG بەبێ ئەوەی ناوی ئەو لایەنە بهێنێت کە زانیاری دەدات‌و بەکێی دەدات.
هەپەگە لە راگەیاندنێکدا جارێکی تر جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە که چیای شه‌نگال له لایه‌ن گه‌ریلاوه ده‌پارێزرێ و به‌م شێوه‌یه لایه‌نه‌کانی هۆشیار کرده‌وه:" ره‌وشێکی مه‌ترسیدار له ئارادایه، که ده‌شێ ببێته هۆی گێره‌شێوێنیه‌کی مه‌زن."
HPG ڕایگه‌یاند هه‌ندێ زانیاری ده‌گه‌نه ده‌ستیان که باس له‌وه ده‌که‌ن، که زانیاری سه‌ربازی له باره‌ی چیای شه‌نگال ڕاده‌ستی هێزه جۆربه‌جۆره‌کان ده‌کرێ وه‌کوو ئه‌وه‌ی داعش له چیای شه‌نگال بن و ووتی:" چیای شه‌نگال له ژێر کۆنترۆڵی هێزه‌کانی گه‌ریلادایه. ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیاریانه ڕاست بن که هه‌رێمی ژێر کۆنترۆڵی گه‌ریلا وه‌کوو هه‌رێمی کۆنتڕۆڵکراوی داعش نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌مه ڕێ له‌به‌رده‌م گێره‌شێوێنیه‌کی مه‌ترسیدار ده‌کاته‌وه. ئێمه وه‌کوو HPG که به‌رخۆدانی شه‌نگال له‌گه‌ل یه‌کینه‌کانی به‌رخۆدانی شه‌نگال YBŞ به‌رده‌وام ده‌که‌ین، چاوه‌ڕوانین که هێزه‌کانی تر له هه‌رێمه‌که هه‌مان ڕوانگه و هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن".
هەپەگە روونکردنەوەی زیاتر دەڵیت" زانیاری سه‌ربازی له باره‌ی چیای شه‌نگال دراوه به‌و هێزانه‌ی که هێرشی ئاسمانی پێک دێنن و، ئه‌و هه‌رێمانه له ژێر کۆنترۆڵی هێزه‌کانی ئێمه‌دان".
هەپەگە هۆشیاری دەدات کە "ئێمه وه‌کوو HPG پاراستنی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه ده‌که‌ین که به ڕه‌نج و به‌رخۆدان به ده‌ستمان خستوون، وه‌کوو ئه‌رکێکی خۆمانی ده‌بینین و، ئه‌گه‌ر دۆخێکی وه‌ها ڕاست بێ، ئێمه به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین که ئه‌و لایه‌نه به‌رپرسیار ده‌بێ."