نرخی ئەمشەوی دۆلار بەرامبەر دینار

ئەمشەو دوو شەممە ٢٤ ی ئازار نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بە بەراورد بە بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخێکی نزمی تۆمار کردووە.

نرخی ئەمشەوی ١٠٠ دۆلار لە بۆرسە و گرووپەکانی فرۆشتنی دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٦٠٠ دینارە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزارو ٦٥٠ دینار بوو.

نرخی بەیانی ١٠٠ دۆلار لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دۆلاردا بە ١٤٣ هەزار دینار بوو.

ئەوە لە کاتێکدایە سەرباری دابەزینی نرخی دۆلار، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتۆتە نرخی بڕیاردراوی بانکی ناوەندی کە هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ هەزار دینار داناوە. 




PM:11:43:24/04/2023