وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی نوێی لەسەر مامۆستایان دەركرد
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند لێپێچینەوە لە گواستنەوەی مامۆستایان دەكات بەهۆی ئەو نایەكسانییەی لە گواستنەوەكاندا هەیە.
پشتیوان سادق له‌نوسراوێكدا رایگه‌یاندووه "مامۆستا هه‌یه خزمه‌تی كه‌متره له مامۆستایه‌كی تر كه هاوشانیه‌تی له‌هه‌مان قوتابخانه، یان له قوتابخانه‌یه‌كی نزیك، یان مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران هه‌ندێ جار ده‌گوازرێنه‌وه، بۆ ئه‌و قوتابخانه‌و خوێندنگایانه‌ی كه میلاكیان زۆره، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی به پشتگیری ناڕه‌وا (واسته) ئه‌نجام ده‌درێن".
جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و حاڵه‌تانه ناڕه‌زایی خه‌ڵك زیادده‌كات و دووره له رێنماییه‌كان، بۆیه له‌مه‌ودوا هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه رووبدات، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسن له ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین و فه‌رمان ده‌ركردن لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
PM:05:30:07/09/2014