پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە 48 كاتژمێری داهاتوودا پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی خستەڕوو.

ئەمڕۆ 
 
 كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا .
پلەكانی گەرما/  بەنزیكەی ( 1 تـــا 3 ) پلە بەرز دەبێتەوە لە تۆمارەكانی دوێنێ .
خێرای با /  مام ناوەند دەبێت (10  - 20) كم/ك .
ئاراستەی با / باشوری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10  ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەینێ   
كەش/  ئاسمان ساماڵ دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور .
پلەكانی گەرما/ بەنزیكەی ( 1 تـــا 2) پلە بەرز دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ  .
خێرای با / لەسەر خۆ - مام ناوەند دەبێت (10  -  20) كم/ك . 
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 - 10 ) كم  دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی (هەولێر :  29 ، سلێمانی  : 26 ، دهۆك : 27، كەركوك : 33 ، هەڵەبجە : 26 ، زاخۆ : 28، سۆران :  25 ، گەرمیان :  34 )




AM:11:39:26/04/2023