هەواڵێکی نوی دەربارەی پلەکانی گەرمای ئەم هاوینە بڵاوکرایەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسێکی عێراقیی، ئەم هاوینەی عێراق لەڕووی بەرزیی پلەکانی گەرما و هاتنی شەپۆلی گەرماوە لە ساڵانی ڕابردوو فێنکتر دەبێت.

سادق عەتیە  پسپۆڕی بواری کەشناسی لە پۆستێکی واڵی خۆیدا نووسیویەتی"بەپێی تازەترین پێشبینییەکانی کەشی جیهانیی و ئەوروپی، چاوەڕێ دەکرێت کۆتایی مانگی پێنج شەپۆلێکی فێنک عێراق و ناوەڕاستی دوورگەی عەرەبیی بگرێتەوە، ئەوەش بەو واتایە دێت کە سەرەتای وەرزی هاوینی ئەمساڵ لە وەرزی هاوینی هەردوو ساڵی ڕابردوو باشتر دەبێت لە ڕووی بەرزیی پلەکانی گەرماوە".

وتیشی، "ئەمە بە مانای ئەوە نایەت ناوبەناو پلەکانی گەرما ناگەنە پەنجا، بەڵام بە گشتیی کەشی هاوینی ئەمساڵ لەچاو ساڵانی ڕابردوودا فێنکتر دەبێت".

ئاماژەی بەوەشداوە، چاوەڕێ دەکرێت ئەمساڵ لە هاویندا ناو بە ناو بارستە هەوای فێنک ڕوو بکەنە عێراق و ناجێگیریی کەشیان لێ بکەوێتەوە هەندێکجار بارانیش ببارێت


PM:03:39:26/04/2023