شارەزایەكی بواری ئابووری لە عیراق ڕایگەیاند، "ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی توانیان حەواڵەیەكی زۆر تێپەڕێنن و هەفتەی داهاتوو ١٠٠ دۆلار دەبێتە ١٣٣ هەزار دینار”.
نەبیل ئەلعەلی، شارەزای بواری ئابووری لە عیراق بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند،"ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی توانیان حەواڵەیەكی زۆر تێپەڕێنن، بۆیە لەئێستادا حەواڵەی هەڕەمەكی نەماوە و بەو هۆیەوە بەهای دۆلار دابەزیوە".
ئاشكراشیكرد، كە لە هەفتەی داهاتودا بەهای دۆلار دابەزین بەخۆوە دەبینێت و بەهای یەك دۆلار دەگاتە هەزار و ٣٢٠ دینار و لە بازاڕدا بە هاووڵاتی دەفرۆشرێت بە هەزار و ٣٢٠ دینار یاخود هەزار و ٣٣٠ دینار واتە ١٠٠ دۆلار دەبێتە ١٣٣ هەزار دینار.