لە هەرێمی كوردستان 138 هەزار كرێكار دەستەبەری كۆمەڵایەتییان بۆ كراوە و ئەمساڵیش هەشت هەزار كرێكار دەستەبەر كراون.
زەكیە سەید ساڵح، بریكاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، 138 ھەزار كرێكار لە ھەرێمی كوردستان دەستەبەری كۆمەڵاتییان بۆ كراوە و ژمارەیەكی زۆریشیان خانەنشین كراون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمساڵ تائێستا هەشت هەزار كرێكار لە هەرێم دەستەبەركراون كە شەش هەزار و 500 كرێكاریان خۆماڵیین و ئەوانی دیكەش كرێكاری بیانیین، ئەمە لە كاتێكدایە كە لە وەرزی یەكەمی ساڵی رابردودا، چوار هەزار و 998 كرێكار تۆماركرابون، كە بریتیی بون لە چوار ھەزار و 475 كرێكاری خۆماڵیی و 523 كرێكاری بیانیی.