ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕەكانی سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرا، بەیانی ئەمڕۆش نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٦٠٠ دینار.
نرخەكانی ئەمڕۆی دۆلار لە كاتێكدان كە ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بەهۆی پشووی فەرمییەوە هیچ بڕە دۆلارێكی نەخستە بازاڕەوە، بەڵام دوێنێ لە یەكەم رۆژی هەفتەدا بانكی ناوەندی بڕی ١٨٠ ملیۆن و ٢٧٢ هەزار و ١١٨ دۆلاری خستە بازاڕەوە.