نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغداد، دڵنیایی بە هاوڵاتیان دەدات کە دوێنێ ڕێکارەکانی ناردنی ٤٠٠ ملیارەکە کۆتایی هاتووە و سەرەتای هەفتەی داهاتووش پارەکە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت.
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" سەرجەم رێکارەکانی ناردنی ٤٠٠ ملیارەکەی عێراق کۆتایی هاتووە و پارەکە لە هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی هەرێم دەکرێت و موچەی پێدابین دەکرێت".
وتیشی" بابه‌تی سولفه و بابه‌تی قه‌رز پێویستی به ڕێكاری یاسایی و ڕێكاری ئیداری هەیە، هه‌تا ته‌واو بكرێت یان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌تا بڕیار له‌سه‌ر ناردنی ده‌درێت بۆیە دوێنێ ڕێكاره‌كانی ناردنی ٤٠٠ ملیاره‌كه كۆتایی پێهات و بە ژماره حساب له بانكی ڕه‌شید و له بانكی ڕافیده‌ین تەواو بووە، وه دوو گرێبه‌ستی نێوان وه‌زیری دارایی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو بانكه‌كان واژۆ كرا و له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووش ئه‌و ٤٠٠ ملیاره ڕه‌وانه ده‌كرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌وه‌ی ئێستا ڕه‌وانه ده‌كرێت بۆ هه‌رێم له به‌شه بودجه‌ی ٢٠٢٣ی هه‌رێمی كوردستانه كه هه‌تا ئێستا په‌سه‌ند نه‌كراوه له‌به‌رئه‌وه له بانكه‌كان ئه‌و بڕه‌پاره‌یه ده‌درێت وه‌كو قه‌رز.
دوێنێ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە میانی بەشداری کردنی لە دیدارێکدا لە بەغداد ڕایگەیاند" دابینکردنی پارە بۆ موچەخۆرانی هەرێم لە ئەستۆی ئێمەیە".