داوا دەكرێت دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ ئەو كەسانەی دەچنە حەج دابین بكرێت


بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم رایدەگەیەنێت، داوایان لە بانكی ناوەندی عێراق و بانكەكانی هەرێمیش كردووە بە نرخی بانكی ناوەندی دۆلار بۆ حاجییانی هەرێم بگۆڕنەوە.

نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاندووە، لەگەڵ دەستەی حەج و عومرەی عێراق و وڵاتی سعودیەدا ریككەوتوون پارەی گەشتی حەج بە دۆلار بدرێت و بەڕیوەبەرایەتی حەج و عومرەش بە دۆلار پارە لە حاجیان وەردەگرن.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، بانكەكانی هەرێم باسیان لەوەكردووە، لە پاش رازیبوونی بانكی ناوەندی دەتوانن ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ هەزار دینار بۆ حاجیان بگۆڕنەوە بەڵام بەبێ رازیبوونی بانكی ناوەندی ناتوانن.

نەقشبەندی وتویەتی "ئومێدەوارین لە چەند رۆژی داهاتوودا بانكی ناوەندی عێراق رەزامەندی بدات بە بانكەكانی هەرێم و كێشەی حاجییان چارەسەر ببێت."




PM:01:44:08/05/2023