شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە كەش و هەوا سەقامگیر دەبێتەوە و لە دوو رۆژی داهاتووش لە هەندێك ناوچەی گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە نزیكەی 40 پلەی سەدی.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، لە ئێستادا كەڵەكە ھەور بەبەردەوامی لەسەر ناوچەكانی سنوری رۆژھەڵاتی گەرمیان چڕ و چالاك ئەبنەوە بە ئاراستەی ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە كە ھەورە بروسكەی توند و تاوە بارانی بەخوڕیان لەگەڵدایە تا بەرەبەیانی سبەینێ ناوبەناو بەردەوامی ئەبێت.
ناوبراو روونیكردۆتەوە، سبەی بەگشتی كەش سەقامگیر ئەبێت و ئاسمانی ھەرێم بەزۆری دەگۆرێت بۆ ساماڵ و كەمێك پەڵە ھەور، هەروەه پلەكانی گەرما بەرێژەی یەك پلە بەرز دەبێتەوە و خێرای با مامناوەند ئەبێت ١٠-٢٠كم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە .
ئاراس جەبار وتویەتی، لە دوو رۆژی داھاتوودا بۆ سەرەتای ھەفتەی ئایندە پلەكانی گەرما بەرەو بەرزبوونەوەیەكی زیاتر دەچێت و كەشوھەوا گەرمتر ئەبێت لەھەندێ ناوچەی گەرمیان تا ٤٠ پلەی سەدی ئەگەر ھەیە.