مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان داوای لە هەموو حیزب و لایەنە كوردستانییەكان كرد پێش 18ی ئەم مانگە كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان بۆ چرەسەری كێشەكن بكەن.
مەسعود بارزانی، لە مەراسیمی كردنەوەی مۆزەخانەی بارزانی، داوای لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی كرد، پێش ئەو كۆبوونەوە بەرفراوانە بەجیا كۆببنەوە و زەمینەسازی بكەن لەپێناو سەرخستنی كۆبوونەوەكە.
بارزانی وتی "نابێ دەرفەتەكان لەدەستبدرێن و دەبێ سوود لە راپەڕین وەربگیرن، دڵسۆزانە و برایانە ئەو داوایە ئاراستەی هەموو هێزە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەم كە كۆتایی بە كێشەكانیان بهێنن".