بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما كەمێك دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ
كەش/ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و خێرای با زیاد دەكات كە دەگاتە سەرووی 15 كم لە كاتژمێرێكدا, ئەگەری بوونی تۆزێكی كەم لەسەر بەشێك لە پارێزگای كەركووك و ئیدارەی گەرمیان هەیە.
پلەكانی گەرما/ كەمێك نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
خێرای با / مامناوەند دەبێت ( 15 - 25 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بە نزیكەی (1-3) پلەی سیلیزی
پلەكانی گەرما/ نزمتر دەبێت بە نزیكەی 1 تــــا3 پلە بەبەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
خێرای با / مامناوەند دەبێت ( 15 - 25 ) كم/ك
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان (8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر: 30 ، سلێمانی : 29 ، دهۆك : 27 ، كەركوك: 30، هەڵەبجە: 29 ، حاجی ئۆمەران : 17 ، زاخۆ: 27 ، سۆران : 27، گەرمیان : 35 ).