بارزانی هیوای سەركەوتن بۆ عه‌بادی دەخوازێت
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كات به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سوێندی یاسایی خوارد، ئەمڕۆ سێشەممە 9ـی 9ـی 2014 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە بۆنەی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك وەزیرانی تازەی عێراق پیرۆزبایی لە حەیدەر عەبادی كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەرك و كارەكانی بۆ خواست.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، لەم پەیوەندییە باس لە بڕیاری بەشداربوونی كوردستان كرا لە حكوومەت كە بە كۆدەنگیی گشت لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بووە و جەخت لەوە كرایەوە كە تێكڕای لایەنە سیاسییەكان پێكەوە هاوكاری یەكتر بن بۆ ئەوەی عێراق لەو قەیرانە ئەمنی و سیاسییەی تێی كەوتووە ڕزگاری بێت.
هەردوولایش لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە دەرفەتێكی باش هاتووەتە پێش كە بەیەكەوە كار لەسەر ئەوە بكرێت كە هەڵەكانی حكوومەتی ڕابردوو دووبارە نەكرێنەوە و مەرج و داواكارییەكانی كورد ڕەچاو بگیرێت و كار بۆ سەقامگیریی وڵات و ڕاماڵینی تیرۆریستان بكرێت.
PM:02:42:09/09/2014