دوان لە وەفدی دانوستانكاری كورد پۆستی باڵا لەحكومەتەكەی عەبادی وەردەگرن
فریاد رەواندزی - هوشیار زێباری
لەكاتێكدا دەبوایە كە وەفدی دانوستانكاری كورد لەگەڵ بەغدا هیچ لەبەرنامەیدا نەبوایە كە پۆستیان پێبدرێت، كەچی دوان لە وەفدەكە دوو پۆستی باڵا وەردەگرن.
بەپێی راگەیاندنە فەرمییەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی بەغدا كە دوێنێ بڵاوكرانەوە، هۆشیار زێباری كرایە جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق كە سەرۆكی وەفدی دانوستانكاری كورد بوو. هاوكات فریاد رەواندزیش كە وتەبێژی وەفدەكەبوو كرایە وەزیری رۆشنبری لە كابینەی نوێی عێراقدا.
بەپێی پرنسیپە زانستییەكان وەفدی دانوستانكار لەگەڵ هەر لایەك بێت، نابێت هیچ بەرژەوەندی داراییو ئیداریی لەگەڵ لایەنی بەرامبەردا هەبێت.
بەم پێیە هەریەك لەوانە كە دوو سەرۆكو ئەندامێكی كارای وەفدی دانوستانكاری كورد لەگەڵ بەغدا بوون، نەدەبوو ئەو پۆستانە وەربگرن.
وەفدی دانوستانكاری كورد پێكهاتبوون لە هوشیار زێباری، سەرۆک وەفد و ئەندامێتی هەریەکە لە جەلال جەوهەر، فریاد رەواندزی، زانا رۆستایی، نەجیب عەبدوڵا.
PM:04:14:09/09/2014