سبەینێ چەكی بەریتانیا بۆ پێشمەرگە دەگاتە عێراق
وەزیری بەرگری بەریتانیا ئەمرۆ رایگەیاند كە وڵاتەكەی یارمەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەدات لەشەڕ دژی داعشو چەكی بۆ دەنێرێت.
مایكڵ فالۆن، وەزیری بەرگری بەریتانیا ئەمرۆ سێشەممە رایگەیاند ژمارەیەك چەكو تەقەمەنی بە بڕی نزیكەی 2 ملیۆنو 600 هەزار دۆلار چەك بۆ هێزی پێشمەرگە دەنێرێت كە سبەینێ چوارشەممە دەگاتە عێراق.
PM:05:50:09/09/2014