لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی چڕی باران بارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی گرتووەتەوە و لە ئێستاشدا هەورە بروسکە و بارانێکی بەخۆڕ لە سەنتەری شاری سلێمانی دەستیپێکردووە.
شەوی ڕابردووش کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە شەپۆلێکى باران و هەورە تریشقە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە، لە هەندێک ناوچە بارانى بە لێزمە دەبارێت و پلەکانى گەرما بە (٥-٨) پلە دادەبەزێت و خێرای با (١٠-١٥)کم/ک دەبێت.
دەستەی کەشناسی هەرێم هەر لە بڵاوکراوەکەدا پێشبینیشی کرد کە هەورە بروسکە لە هەولێر و سلێمانى و هەندێک ناوچەى ئیدارەی گەرمیان بەهێزتربن لە ناوچەکانى دیکە.