نه‌وه‌ی نوێ له‌ دادگای فیدراڵی سكاڵای له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم تۆمار كرد

جوڵانەوەی نەوەی نوێ سکاڵایەکی لە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم و وەزیری دارایی هەرێم تۆمارکردووە بۆ گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣، نەوەی نوێ حکومەتی ناوەندی تۆمەتبارکردووە بە جێگیرنەکردنی بڕگەیەک، کە حکومەتی عێراق پابەند بکات بە گەڕاندنەوەی پاشەکەوت و (حکومەتی ماوەبەسەرچووی) هەرێمیشی بە سەپاندنی پاشکەوتی مووچە تۆمەتبار کردووە.

دوای سکاڵاکە دەبێت نوێنەری حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم بەشداری بکەن لە دانیشتنەکانی دادگادا و سکاڵاکە بۆ گەڕاندنەوەی پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمه‌.

هاوکات سبەینێ دادگای فیدڕاڵی کۆبوونەوەی کۆتایی دەکات لەسەر سکاڵایەکی دیکەی نەوەی نوێ کە لە دژی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تۆمار کرابوو بەڕێوەدەچێت.




PM:02:05:23/05/2023