کەشناسی هەرێم: سبەینێ ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى ناسەقامگیر هەیە و خێرای باش زیاد دەکات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی كه‌شناسی‌ بوومەلەرزەی هەرێم سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و  رایگه‌یاند" سبەینێ ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى ناسەقامگیر هەیە و باران دەبارێت، هەروەها خێرای باش زیاد دەکات". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، لەگەڵ کەمێک بەرزبوونەوەى  پلەکانى گەرما و ئەگەرى کەمێک نمە باران هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لە کاتەکانى دواینیوەرۆ، هەروەها پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت.  

کەشناسی لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا دەربارەی کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە ئاماژە بەوە دەکات، لە کاتەکانى بەیانى و نیوەرۆ ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت و لە دواینیوەرۆ ئەگەرى دروست بوونى کەشێکى ناسەقامگیر هەیە لەسەر ناوچەکەمان کە پێشبینى باران بارین لەسەر ناوچەى جیاجیا هەیە بەرێژەى جیاجیا لەگەڵ دروست بوونى هەورە تریشقە و زیادبوونى خیرای با کە هەندێ کات خێراییەکەى زیاد دەکات  بۆ سەروى (٢٥)کم لەگەڵ ئەگەرى  بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم هەیە و وە کاریگەرى ئەم ناسەقامگیریە لە ماوەیەکى کەم کۆتایی دێت، خێراى با (١٥ – ٢٥)کم دەبێت، بەڵام هەندێ کات بۆ سەرووی (٢٥)کم بەرزدەبێتەوە، ئاراستەکەشی ڕووەو باشووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت، مەوداى بینین/ لە نێوان (٦ – ٨) کم  دەبێت. 



AM:10:55:30/05/2023