ئێوارەی ئەمرۆ لەکاتی داخستنی بازاردا نرخی دۆلار بە بەراورد بە بەیانی ئەمرۆ بەرزدەبێتەوە.
ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە ٣١ ئایاری ٢٠٢٣نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و٨٥٠ دینار بوو، لەکاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار ١٤٦ هەزار ٥٠٠ دینار بووە.
بانكی ناوەندی عێراق ، ئەمڕۆ بڕی ٢٥٠ ملیۆن و ٩٩ هەزار و ٣٠١ دۆلاری خستە بازِاڕەوە، لە كاتێكدا دوێنێ ٢٦٧ ملیۆن و ٨٣ هەزار و ٧٨٥ دۆلاری خستبووە بازاڕەكانەوە.
هەر بەپێی راگەیەنراوی بانكەكە، لەو ٢٥٠ ملیۆنە، ١٨٩ ملیۆن و ٢٩٩ هەزار و ٣٠١ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٦٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی كاش بووە.