ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵ: 'لەوانەیە ئاوارە عەرەبەكان لەپشتڕا تەقە لەخەڵک بکەنو تەقینەوە بکەن
ئاوارە عەرەبەكان
ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان پێیوایە ئەو ئاوارانەی لە کوردستانن دەتوانن کودەتا بەسەر ھەرێمی کوردستان بکەن. ئەوەش دەخاتەروو ئەگەر حکوومەت وریا نەبێت لە ئایندەدا باجی ئەم ھەموو ئاوارانە دەدەین.
شوان ڕابەر ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند 'ئەگەر حکومەت پلان و چاودێرییەکی ورد و باشی نەبێ لەوانەیە لە داھاتوودا ئەم ئاوارانە ببنە کێشە و ھەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر کوردستان، گوتیشی: ملیۆننێک و 500 ھەزار ئاوارەی عەرەب لە کوردستان ھەیە، ئەگەر ویا نەبین دوچاری کێشە دەبین، نەخاسمە ئێستا کوردستان کە لەشەڕی دژ بە داعش و عەڕەبە، کۆمەلێ پیلانگێری لەسەرە، بۆیە ئەم ھەموو عەرەبە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی مەترسیدارە'.
بە بڕوای ئەو بەرپرسەی کۆمەڵ،ھەبوونی ئەو ڕێژە زۆرەی ئاوارەکان لە کوردستان جێگەی مەترسیە، 'لەوانەیە بەیانی ھەندێکیان ببنە خاوەنی مولک و زەوی و زار و دەسەلات و بازرگانی ، شەرعیەتی مانەوە وەربگرن، کێشە بۆ کوردستان دروست بکەن، تا ئەو ڕادەیەی لەکاتی ھەستیار و پێویست ئاژاوە بۆکوردستان دروست بکەن، لەپشتڕا تەقە لەخەڵک بکەن، تەقینەوە بکەن، تا ئەو ڕادەیەی کودەتا لەسەر کوردستان بکەن.
شوان ڕابەرار روو لە حکوومەت دەکات و دەڵێ: بۆیە دەبێت، حکوومەت بەجیدی تر ئەم مەسەلەیە وەربگرێت، کۆنتڕۆڵ وچاودێری وموتابەعەو موحاسەبەو تەسفیەی باشتر بکات دەنا ئایندەیەکی خراپی دەبێت و باجی دەدەین.
PM:04:29:11/09/2014