پلەكانی گەرما هەر بەبەرزی دەمێننەوە



پیێشبینی دەكرێت لە دو رۆژی داهاتووشدا پلەكانی گەرما وەك رۆژانی رابردوو بن و هەر بە بەرزی بمێننەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ  
كەش/ ئاسمانی بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە كەشدا لە هەندێ ناوچە .
خێرای با / لەسنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك و كەركووك كەمێك زیاد دەكات  بۆ سەرووی 20كم /ك.
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبێتەوە.
ئاراستەی با / باكووری  خۆرئاوا.
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8  – 10) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی   
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی,لە گەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بە (2-3)پلە  .
خێرای با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ( 10 - 15 ) كم/ك  .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت.
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8  – 10 ) كم  دەبێت .  
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر : 35 ، سلێمانی :34 ، دهۆك :32 ، كەركوك : 37 ، هەڵەبجە  : 36 ، حاجی ئۆمەران : 24 ، زاخۆ:  34 ، سۆران :  33 ، گەرمیان: 40 ).




AM:11:22:04/06/2023