دوای رێککه‌وتنی نێوانیان، ئه‌مرۆ بۆیه‌که‌مجار یه‌کیه‌نکانی پاراستنی گه‌ل و چه‌کدارانی سووپای ئازاد هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌کانی داعش له باشووری کۆبانی.
فراتنیوز بڵاویکرده‌وه " ئه‌مرۆ کاتژمێر 13:00 هێزی پاراستنی هاوبه‌ش به‌ناوی (بورکان ئه‌لفرات) که پێکدێن له هێزه‌کانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG و سوپای ئازادی سوریا له‌دژی چه‌کدارانی داعش له‌سه‌ر پردی قه‌ره‌قۆزاق که ده‌که‌وێته باشووری کۆبانێ ئۆپه‌راسیۆنێکیان ده‌ستپێکرد" .
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌که له‌ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌دا 15 چه‌کداری داعش کوژراون.