پێشبینی دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا كەش و هەوای هەرێمی كوردستان بە گشتی وەك رۆژانی پێشتر بێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ یەك شەممە 11– 6- 2023
كەش/ كەمێك هەور دەبێت لە گەڵ بوونی تۆزێكی كەم لەسەر بەشێك لە ناوچە جیا جیا كان.
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) كم /ك.
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دوو شەممە 12– 6- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور .
پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بەتۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) كم /ك
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر: 38 ، سلێمانی : 36 ، دهۆك: 36، كەركوك: 39 ، هەڵەبجە: 39 ، حاجی ئۆمەران : 29 ، زاخۆ: 38 ، سۆران : 36 ، گەرمیان : 43 ).