سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا فرانسوا هولاند له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ری له‌گه‌ڵ بارزانی رایگه‌یاند: هاوکاریه سه‌ربازیه‌کانمان زیاتر ده‌بن.
پاش سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌غدا، پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا گه‌یشته هه‌ولێر، دواتر له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی (ماوه بۆ درێژکراوی هه‌رێم ) وتی " پێشمەرگە توانی سوود لە هاوكارییە سەربازییەكانمان وەربگرێت و هاوسەنگی هێز بگۆڕێت، بۆیە هاوكارییە سەربازییەكان زیاتر دەبن".
هولاند وتیشی " كە فەرەنسا ئاسانكاریی دەكات بۆ ئەو خێزانانەی دەیانەوێت روو لە فەرەنسا بكەن. بەڵام وەك سەرۆكی فەرەنسا دەڵێ ئاوارەكان زیاتر دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان".
لای خۆیه‌وه بارزانیش وتی "هاوكارییەكانی فەرەنسا كاریگەریی هەبوو لەسەر ورەی گەل و پێشمەرگەی كوردستان، هەروەها هاوكارییە سەربازییەكان كاریگەریی گەورەیان هەبوو بۆ تێكشكاندنی تیرۆریستان".
له‌میانه‌ی قسه‌کانیدا بارزانی وتیشی "پێشمەرگە رۆژ بەرۆژ سەركەوتن تۆماردەكات و بڕوامان وایە بە هەوڵی هەمەلایەنە دەتوانین سەقامگیری بەدیبێنین".