له کاتێکدا باڵی ده‌سترۆشتووی نێو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌زاری هێرۆ ئیبراهیمه‌وه مانگی پێشوو ئاشکرابوو که داوای به‌ستنی کۆنگره ده‌کات و پێشنیاری مانگی تشرینی یه‌که‌میان کردبوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌و واده‌یه رۆژ به‌رۆژ کێشه‌کانی ناو یه‌کێتی قوڵتر ده‌بێته‌وه‌و پێناچیت بتوانن کۆنگره ببه‌ستن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاداری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به سپی میدیای راگه‌یاند "باڵی ده‌سترۆشتووی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی که خۆی له هێرۆ ئیبراهیمدا ده‌بینێته‌وه رۆژ به‌رۆژ به‌هێز تر ده‌بێت، به‌تایبه‌تی پاشئه‌وه‌ی نه‌یانهێشت به‌رهه‌م ساڵح ببێته سه‌رۆک کۆماری ی عێراق، ئێستاش جومگه به‌هێزه‌کانی وه‌ک دارایی و ئاسایش و زانیاری به‌ته‌واوی یه‌کلای بۆته‌وهو له‌ژێر ده‌ستی خۆیاندایه، هاوکات جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رکی فراکسیۆنی یه‌كێتیش هه‌ر له‌و باڵه‌یه، له ئێستاشدا به‌شێکی پێشمه‌رگه‌شیان کۆنترۆلکردووه، ئه‌م باڵه کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که مانگی داهاتوو کۆنگره ببه‌ستن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا هه‌ڵوێستی دیارنییه هه‌ریه‌ک له کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح و باڵه سه‌ربازییه‌که‌ی ناو یه‌کێتیه‌و تا ئێستا هێچ قسه‌یه‌کیان له‌و باره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که له ئێستا‌دا مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه و سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی دووچاری نیـمچه شکستێک بووه، له‌دوای کێشه‌ی دانانی سه‌رۆک کۆماریشه‌وه هیچ کۆبووه‌نه‌وه‌یه‌کی ئه‌و دوو ده‌سته قیادیه‌ی یه‌کێتی نه‌کراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که حیزبێک سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی دووچاری نیمچه ئیفلیجیه‌ک بووبێت و نا‌توانێت کۆبوونه‌وه بکات، چۆن ده‌توانێت کۆنگره ببه‌ستێت.
له‌کۆتایی کانونی دووه‌می ئه‌مساڵدا که کۆنگره نه‌به‌ستراو دواخرا، به‌رهه‌م ساڵح نامه‌ی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی جێگری دووه‌می سکرتێری گشتی راگه‌یاند، هاوکات کۆسره‌ت ره‌سوڵیش وا خۆی ده‌رده‌خست که ئه‌ویش هاوڕای به‌رهه‌م ساڵحه، به‌ڵام ئه‌و دواتر گه‌ڕایه‌وه، به ئێستاشه‌وه پاشماوه‌ی ئه‌و ناکۆکیانه وه‌ک خۆی ماونه‌ته‌وه، هاوکات به‌پێی هه‌ندێک زانیاری باڵه سه‌ربازییه‌که‌ی ناو یه‌کێتیش، تۆخ بووه‌نه‌وه‌و به‌هێزکردنی پێگه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو تاڵه‌بانیان له‌سه‌رکردایه‌تی یه‌كێتیدا پێ قبووڵ ناکرێت.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که ره‌نگه له‌مانگی ئاینده‌دا زۆر شت له‌باره‌ی یه‌کێتیه‌وه روونببێته‌وه که ئایا به حیزبیکی یه‌کگرتوو به‌هه‌موو جه‌مسه‌ره‌کانیه‌وه ده‌مێنێته‌وه، یان ورده ورده ده‌بێت حێزبێکی بنه‌ماڵه‌و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کاتدا بچووک ده‌بێته‌وه؟