پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە


پێشبینی دەكرێت لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما بەڕێژەی 2 بۆ 4 پلە نزم ببنەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە 14- 6- 2023
كەش/ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما.
پلەكانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (٢- ٤) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو.
خێرای با / 5 – 15  كم/س.
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 8 - 10 كم 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنچ شەممە 15- 6- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور.
پلەكانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (١-٢) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
خێرای با / 5 – 15  كم/س.
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 8 - 10 كم 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر : 36 ، سلێمانی : 35، دهۆك : 35، كەركوك : 40، هەڵەبجە : 37، زاخۆ : 37، سۆران : 36، گەرمیان : 42).




AM:10:25:14/06/2023