سیستمی پریپەیدی کارەبا کەوتۆتە کار

کارەبای سلێمانی ئاگاداری خاوەن دوکانەکانی ناوبازاڕی سلێمانی دەکات، سیستمی پریپەیدی کارەبا کەوتۆتە کار.

ئەمرۆ چوارشەممە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاگاداری خاوەن دوکانەکانی ناو بازاڕی سلێمانی دەکات، ئێستا سیستمی پریپەیدی کارەبا لە دوکانەکانیان کەوتووەتەکار.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پاش تەواوبوونی بڕی باڵانسەکەیان، دەتوانن لە بازاڕی کوردۆ لە شەقامی مەولەوی بەرامبەر فەلافلی بنار کارت کارەبا بکڕن.

پێشتر کارەبای سلێمانی لەبارەی کارپێکردنی سیستمی پریپەید لە زۆنی یەکی ناو بازاڕی سلێمانی ئاگاداری بڵاوکردەوە، کە لە فولکەی مامەڕیشە تا فولکەی دەستەکە، پاشان بۆ شەقامی قەنات تا نەخۆشخانەی عەلی کەمال، پاشان بۆ خوار فولکەی خانەقا لای تایە فرۆشەکان و پاشان دووبارە تا فولکەی مامەڕیشە دەگرێتەوە.



PM:02:39:14/06/2023