به‌ده‌یان چه‌کداری عه‌ره‌ب له به‌عقوبه‌وه ده‌نێردرێن بۆ ناو جه‌له‌ولاو سه‌عدیه، بۆ ئه‌وه‌ی که چه‌کدارانی داعش ئه‌و دوو شاره‌یان چۆلکرد نه‌که‌وێته ده‌ست کورد‌و پێشمه‌رگه‌وه.
سه‌رچێ‌وه‌یه‌کی باڵا له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان به سپی میدیای راگه‌یاند که له‌دوێنێ 12 ی ئه‌یلوله‌وه ده‌یان چه‌کداری سونه‌ی هه‌ر سێ عه‌شره‌تی کوروی و لهێب و کوبه‌یسی له شاری به‌عقوبه‌وه به ئه‌مری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیجله فه‌ریق روکن عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی، چوونه‌ته ناو جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی هه‌ڵهاتنی چه‌کدارانی داعش له‌و ناوچانه ئه‌وان شه‌ڕی پێشمه‌رگه بکه‌ن و نه‌هێڵن بچنه نێو ئه‌و دووشاره‌وه‌و به‌ته‌واوی بیکه‌ن به‌ناوچه‌یه‌کی عه‌ره‌بی، له‌کاتێکدا که هه‌ردوو شێ‌ره‌که ناوچه‌ی جێناکۆکن.
پێشتر سپی میدیا له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه رایگه‌یاند که فه‌ر‌مانداری ئۆپراسیۆنه‌کانی دیجله فه‌ریق روکن عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی نزیکه‌ی مانگێکه کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی هه‌ر سێ عه‌شره‌تی (کوروی و کوبیسی و لهێب) هانداوه که له‌گه‌ڵ چۆڵکردنی هه‌ردوو شارۆچکه‌که له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه، نه‌هێڵن هێزی پێشمه‌رگه و خێزانه کورده‌کانی بگه‌ڕێنه‌وه ناو هه‌ردوو شاره‌که.
وه‌ک سپی بڵاویکردبوه‌وه "ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی که زوبه‌یدی له‌گه‌ڵیان کۆده‌بێته‌وه و ده‌یه‌وێت ئه‌وان ئه‌و پیلانگێڕه‌یه‌ی بۆ سازبکه‌ن، ئه‌و که‌سایه‌تیه دیارانه‌ی ئه‌و سێ عه‌شره‌ته‌ن که له‌سه‌ره‌تای هاتنی چه‌کدارانی داعشه‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه، ئه‌وان هه‌ڵهاتوون و له به‌عقوبه ده‌ژین، به‌ڵام که‌سوکاریان له‌ناو سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولادان و هه‌ندێکیشیان ئه‌وانه‌ن که ئێستا له‌ریزه‌کانی داعشدا شه‌ڕی پێشمه‌رگه ده‌که‌ن".
یه‌که‌م هه‌نگاوی ئه‌و پیلانگێڕیه نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌یه ده‌ستی پێکردووه‌و چه‌کداره‌کانی ئه‌م سێ عه‌شره‌ته هه‌رچی ماڵی هاوڵاتیانی کورده له‌و دوو شاره ته‌قاندویانه‌ته‌وه.( وه‌ک سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ کرد، ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌م خانوانه بۆ ئه‌وه‌یه که خێزانه کورده‌کان نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو هه‌ردوو شاره‌که).
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی سپی ده‌ستی که‌وتبوون عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی کۆمه‌ڵێک به‌ڵێنی زۆری به که‌سایه‌تییه‌کانی ئه‌م سێ عه‌شره‌ته داوه، له‌وانه کردنه‌وه‌ی فه‌وجی ته‌واری و پێدانی چه‌ک، بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ریزی سه‌ربازیش هه‌ڵهاتوون ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نێوریزی سوپا هه‌تا ئه‌و ماوه‌یه‌شیان به‌خزمه‌ت بۆ هه‌ژمار ده‌کرێت که هه‌ڵهاتوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازیه به‌ڵێنیشی پێدوان ئه‌وه‌ی براو که‌سی یه‌که‌می داعش بووه‌و کوژراوه، به " شه‌هید " حساب ده‌کرێن و مووچه‌یان بۆ ده‌بڕرێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی تێکشکاندنی داعش له‌و ناوچانه‌و هه‌ڵهاتنیان له هه‌ردوو شارۆچکه‌که، ئه‌ویش هه‌وڵه‌کانی چڕکردۆته‌وه‌و به‌به‌رده‌وامی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانی ئه‌و دوو عه‌شره‌ته‌دا ساز ده‌کات و هه‌نگاو بۆ دروستکردنی فه‌وجه ته‌واریه‌کان ده‌نێت.
له‌ناوه‌راستی مانگی حوزه‌یرانه‌وه که چه‌کدارانی داعش هاتوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه، شه‌ڕێکی قورس له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و ئه‌و چه‌کدارانه روویداوه‌و تا ئێستا رۆژانه درێژه‌ی هه‌یه‌و له‌و شه‌ڕانه‌دا زیاتر له 40 پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و به‌ده‌یانی تر برینداربوون.