وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت" یاسای بودجه‌ی فیدراڵی له ئاستی خواسته‌كانی پارتی و هه‌رێمی كوردستاندا نییه".
مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" په‌سندكردنی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی له ئاستی خواسته‌كانی پارتی و هه‌رێمی كوردستاندا نییه، ئه‌وه‌ی له‌و یاسایه‌دا هاتووه، وه‌ك ئه‌وه نییه كه له ده‌ستوور و رێككه‌وتنه سیاسییه‌كاندا هه‌یه".
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، مەحمود محەمەد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌ركی هه‌ڵبژاردن له ئه‌ستۆی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمە و ئه‌و جووڵه‌یه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دادگای فیدڕاڵی و ئه‌و لیژنانه‌ی پێكهێنران و ره‌وانه‌ی به‌غدا كران بۆ ئه‌وه‌ی راوێژ له‌وباره‌یه‌وه بكه‌ن، بۆ له‌مه‌ودواش به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانیان ده‌كرێت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌و ئه‌ركه جێبه‌جێ ده‌كات.