سبەینێ راوەماسی دەست پێدەكاتەوە


دوای سێ مانگ لە قەدەغەكردنی راوی ماسی لە هەرێمی كوردستان، سبەینێ راوكردنی ماسی ئاسایی دەبێتەوە.

عەمید ھێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ئەمساڵ بەپێی  نووسراوی بەڕیوەبەرایەتی سامانی ماسی ژمارە 498 لە (5ی ئاداری 2023) قەدەغەكردنی راوە ماسی راگەیەندرا تا ناوەڕاستی مانگی حوزەیران.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، تاكو ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی هەموو ساڵێك راوە ماسی قەدەغەیە، چونكە  لەو ماوەیەدا ماسی گەرا دادەنێت و رێژەكەی زیاد دەكات.

هێمن كەمەرخان وتی "سبەی راوكردنی ماسی ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام لە هەموو كاتێكدا راوكردنی ماسی بە ژەهر و لێدانی كارەبا قەدەغەیە و هەر كەسێك بەو شێوەیە راوی ماسی بكات رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە".




PM:07:44:15/06/2023