پێشبینی دەكرێت كەش و هەوای دوو رۆژی داهاتوو هاوشێوەی رۆژانی پێشتر جێگیر بێت و پلەكانی گەرماش بە بەرزی بمێننەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ هەینی 16– 6- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور .
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) كم /ك
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی شەممە 17– 6- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور , لە هەندێك ناوچە لە ئەنجامی زیاد بوونی خێرایی با بەرزبوونەوەی تۆز و خۆل دەبێت .
پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرزتر دەبێت بە نزیكەی 1 پلە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ .
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 15 – 25 ) كم /ك , هەندێك كات چالاك دەبێت بۆ سەرووی 30 كم / ك
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر : 38 ، سلێمانی: 36 ، دهۆك: 36 ، كەركوك: 40 ، هەڵەبجە: 38 ، حاجی ئۆمەران : 26 ، زاخۆ: 38 ، سۆران : 36 ، گەرمیان: 40 ).