كاوە عەبدوڵا: یەكێتی لەسلێمانی قۆرخكاری دەكات‌و دەسەڵات رادەست ناكات
وابڕیاره سبه‌ینێ جارێكی تر، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و پارێزگار، كۆببێته‌وه، به‌ڵام تائێستا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێكه‌وتن و دانوستان به‌رده‌وامه.
لەمبارەیەوە سەرۆكی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، كاوە عەبدوڵا بە سایتی كوردیۆ دەڵێت "یەكێتی لە سلێمانی قۆرخكاری دەكات و نایەوێت دەسەڵات ڕادەستی هێزەكانی تر بكات ، داواش دەكات لە كۆبونەوەكەی سبەی ئەنجومەنی پارێزگا پەڕلەمان ڕاستەوخۆ بەشدار بێت و پۆستی پارێزگار یەكلا بكرێتەوە".
لەلایەكی ترەوە سبه‌ینێ به مه‌به‌ستی دروستكردنی فشاری زیاتر له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان، ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌م پارێزگای سلێمانی، گردبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ڕۆژی 4ی ئه‌م مانگه به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنی فراكسیۆنه‌كانه‌وه، هه‌ڵبژاردنی حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی، بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ دواخراو له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا، فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، یاداشتێكی پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد و داوای كرد، په‌رله‌مان له پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن‌و پارێزگاری سلێمانی، به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت.
PM:02:03:13/09/2014