سبەینێ مووچەی وەزارەتى پێشمەرگە و لیواکانى وەزارەت دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ دووشەممە مووچەى دیوانى وەزارەتى پێشمەرگە و لیواکانى وەزارەت دابەشدەکرێت". 

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە بێ ئەوەی خشتەی مووچەی تەواوی وەزارەتەکان بڵاوبکاتەوە دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ڕابردووی فەرمانبەران. 

تەندروستی هەرێمیش وەك یەكەم وەزارەت مووچەیان وەرگرت. 

هەر دوێنێ سەرچاوەیەك لە حكومەتی هەرێم بە ماڵپەڕی (سپی) راگەیاند، ٣٥٠ ملیار دینار كورتهێنانی مووچە هەیە و چاوەڕێی بەغدان ئەو كورتهێنانە پڕبكاتەوە تا بتوانن پێش جەژنی قوربان مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكەن.



PM:02:34:18/06/2023