ئەمڕۆ دووشەممە بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند" سبەینێ پلەکانی گەرما دادەبەزن".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، مەوداى بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت، هەروەها پلەکانى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێ کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما دوو تا سێ پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە، خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەوداى بینین (٨ - ١٠)کمە.