پێشبینی دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا بە گشتی كەش و هەوا جێگیر بێت و پلەكانی گەرما وەك خۆیان بمێننەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە 21– 6- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت لەگەڵ ئەگەری تۆزیكی كەم لەسەر بەشێك لە ناوچەكانی باشووری هەرێم.
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 15 ) كم /ك
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبێتەوە بە (1-2)پلە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 9 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە 22– 6- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزیكی كەم لەسەر بەشێك لە ناوچەكەمان.
پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ .
خێرای با / لەسەرخۆ دەبێت ( 10 – 20 ) كم /ك
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر: 38 ، سلێمانی: 36 ، دهۆك: 36 ، كەركوك : 41 ، هەڵەبجە: 39 ، حاجی ئۆمەران : 28 ، زاخۆ: 37 ، سۆران : 35 ، گەرمیان: 43 ).