كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران رایدەگەیەنێت، شەوی رابردو عومەر ئیلخانیزادە لە ماڵەكەی خۆی لە نزیك شاری سلێمانی گەمارۆ دراوە.
كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "هاوڕێ عومەری ئیلخانیزادە ئەمشەو رێكەوتی ٢١ی ژوئەن بەرانبەر بە ٣١ ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٢ ی هەتاوی لە ماڵەكەی خۆی لە ئۆردوگای بانەگەورە گەمارۆ دراوە".
راگەیەنراوەكە وتویەتی "ڕای گشتی و خەڵكی كوردستان پێویستە ئاگادار بن كە هەڵسوكەوتی لەم شێوەیە دورە لە هەموو پرەنسیپێكی حیزبی و ئەخلاقی و بە هیچ شێوەیەك رێگە پێدراو نییە، بكەرانی ئەم كردەوە نابەرپرسانەیە دەبێ وڵامدەرەوەی دۆست و دڵسۆزانی كۆمەڵە و بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان بن".
دوای چەند مانگێك لە یەكگرتنەوەیان، ئەمڕۆ هەردوو كۆمەڵەی زەحمەتكێشان و شۆِرشگێڕانی رۆژهەڵاتی كوردستان رایانگەیاند كە یەكگرتنەوەكەیان شكستی هێنا.