له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه که کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تری ئه‌نجومه‌نی نوێی پارێزگای سڵیمانییه، ئاسایی ده‌ستیپێنه‌کرد، سه‌ره‌تا رێگا له میدیکاران و رێکخراوه‌کان گیرا، ئێستاش سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کان له کۆبوونه‌وه‌دان. دوای ماوه‌یه‌کی که‌میش شکستی هێنا.
بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌ن، به‌یانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و میدیاکاران و نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌ره‌و بیانه‌ی پاڕیزگار رێککه‌وتن، سه‌ره‌تا نه‌یانهێشت میدیاکاران و نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بچنه ژووره‌وه، ئه‌وانیش ده‌ستیان به مانگرتن کرد، دواتر رێگایان به‌میدیاکاران دا بچنه ژووره‌وه، به‌ڵام تا ئێستا رێگایان به نوێنه‌رانی 14 رێکخراوی کمه‌ڵگای مه‌ده‌نی نه‌داوه بچنه ژووره‌وه.
له ژووره‌وه‌ش سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کان له‌هۆڵی کۆبوونه‌وه‌دابوون و پاش که‌ـیک شکستی هێنا، هه‌ڕچی ئه‌ندامان و سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کانه له‌هۆڵی ئه‌نجومه‌نن، که‌سیش نازانێت چی رووده‌دات.