"نرخی دۆلار نابێتە 130 هەزار دینار"


بەرپرسێكی پێشووی حكومەتی عێراق ئاشكرای دەكات، هەرچەندە لە یاسای بودجەشدا نرخی دۆلار بە 130 هەزار دینار جێگیركراوە، بەڵام لەواقیعدا نابێتەوە بەو نرخە.

فازڵ نەبی، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی عێراق و ھەرێمی كوردستان ھیچ پەیوەندییەكی بە یاسای بودجەوە نییە، چونكە لەنێو یاسای بودجەدا نرخی دۆلار بە ١٣٠ ھەزار دینار جێگیركراوە، واتە یاسای بودجە بچێتە بواری جێبەجێكردنیش ھیچ كاریگەریەكی لەسەر نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی نابێت.

لەئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی لە بازاڕەكانی عێراق و كوردستان لە دەوروبەری 147 هەزار دینارە.






PM:09:44:25/06/2023