بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی دادەخرێت


بەهۆی پشوەكانی جەژنەوە بۆ ماوەی چوار رۆژ، بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی دادەخرێت.

ئەنجومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی لە نوسراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی جەژنی قوربانەوە لە رۆژی چوارشەممە تاوەكو رۆژی شەممە كرایە پشو، رۆژی یەكشەممە 2ی تەموزی 2023 لە هەموو بازاڕەكانی دراوی سلێمانی مامەڵەكردن دەست پێدەكاتەوە.

حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بەهۆی جەژنی قوربانەوە چوار رۆژی پشووی راگەیاندووە كە لە سبەینێوە دەست پێدەكات و رۆژی یەكشەممە كۆتایی دێت.




PM:03:34:26/06/2023