پلەكانی گەرمای دوو رۆژی داهاتوو راگەیەنرا


لە دوو رۆژی داهاتووی جەژندا پلەكانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.
  
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە 28- 6- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
پلەكانی گەرما / بەرزدەبێتەوە بە (1-2) لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو. 
خێرای با / 10 – 15 كم/س 
ئاراستەی با / باكوری ڕۆژهەڵات
مەودای بینین / 9 -10كم دەبێت  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.
سبەی پێنج شەممە 29- 6- 2023
كەش ئاسمان ساماڵ دەبێت. 
پلەكانی گەرما / یەك پلە بەرز دەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو.
خێرای با / 10 – 20 كم/س دەبێت 
مەودای بینین / 9 - 10 كم .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی: 
(هەولێر : 42 ، سلێمانی : 40، دهۆك : 42، كەركوك : 44، هەڵەبجە : 42، زاخۆ : 41، سۆران :40، گەرمیان : 46).

لەلایەكی دیكەوە ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، سبەی پێنجشەمە ئاسمانی هەرێم ساماڵ ئەبێت، پلەكانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە و خێرای با كاتەكانی پاش نیوەرۆ چالاك ئەبێت.




AM:10:22:28/06/2023