ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگرێكی گهوره له نزیك كۆمپانیای نهوتی باكور له كهركوك كەوتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە كۆمپانیای نەوتی باكور کە دەکەوێتە ناحیەی یایچی پارێزگای كەركوك و سەر بە وەزارەتی نەوتە ئاگرێكی گەورە كەوتەوە.
بەهۆی ڕووداوەکەوە ئاگرەكە لە تەشەنەسەندنی بەردەوامدایە، بەڵام تائێستا زیانەكان و سەرچاوەی ئاگرەكە نەزاندراوە و تیمەكانی بەرگری شارستانیش لە هەوڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەکە.