بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما كەمێك دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ هەینی 30– 6- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێكی سووك لە كەشدا , كاریگەریەكەی لەناوچەكانی باشووری هەرێم كەمێك زیاترە .
خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 25 ) كم /ك .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزمتر دەبێت بە نزیكەی 1 تــــا 2 پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی شەممە 1– 7- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور .
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) كم /ك .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر: 39 ، سلێمانی: 37، دهۆك: 40 ، كەركوك: 42 ، هەڵەبجە : 40 ، حاجی ئۆمەران : 27 ، زاخۆ : 42 ، سۆران : 38 ، گەرمیان: 44 ).