ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم (ماوە بۆدرێکراوە) لەبارەی دیاردەكانی سیمكارتی بێ خاوە و ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا چەند بڕیارێكی نوێی دەرکرد.
بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم (ماوە بۆدرێژکراوە) کە ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کراوە و ڕۆژی ١٣ی مانگی ڕابردوو دەرچووە، تێیدا هاتووە"
بڕیاردرا بە راسپاردنی وەزارەتی ناوخۆ، بە هاوكاری و هەماهەنگی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان كە بەردەوام بن لە رێكارەكانی بەرگرتن لە دیاردەكانی (سیمكارتی بێ خاوەن، ئۆتۆمبێلی بێ بەرای و تۆمارنەكراو و چەكی بێ مۆڵەت)".
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەكە كاری پێویستی بۆ بگیرێتەبەر و لە بەرەوپێشچوونی جێبەجێكردنی بڕیارەكە ئاگادارییان بكەنەوە.