بە پێی پێشبینییەکان پلەی گەرمی لە ناوچەکانی گەرمیان ٤٨ پلەی سیلیزییە و بەرزترین پلەی گەرمییە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.
كەش وهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ ٤٨ كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە تێدا پلەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم باسکراوە و بەپێی ڕیزبەندیەکە بێت گەرمترین شوێنەکان گەرمیان بە پلەی یەکەم و کەرکوک بە پلەی دووەم وزاخۆ و هەولێر بە پلەی سێیەم دێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٤٥ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٤٤ پلەی سیلیزی
دهۆك : ٤٤ پلەی سیلیزی
كەركوك : ٤٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٣٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤٥ پلەی سیلیزی
سۆران : ٤٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٤٨ پلەی سیلیزی