بارزانی: پێویستە هەڵبژاردنەکانی هەرێم بەبێ نانەوەی هیچ کۆسپ‌ و تەگەرەیەک بەڕێوەبچن

سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت" بۆ پاراستنی شەرعیەت‌ و بەهێزکردنی پڕۆسەی دیموکراسی، پێویستە هەڵبژاردنەکانی هەرێم بەبێ نانەوەی هیچ کۆسپ‌ و تەگەرەیەک بەڕێوەبچن".

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسعود بارزانی پێشوازی لە مایک برایسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی به‌ریتانیا لەعێراق کردوه‌ و لە دیدارەکەدا کە ڕۆزی کەیڤ کونسوڵی به‌ریتانیا لە هەولێر ئامادەیبوه‌، بارودۆخی سیاسی عێراق‌ و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم‌ و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق‌ و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و هەروەها هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق تاووتوێکراوه‌". 

باس له‌وه‌شكراوه‌، بارزانى ڕایگەیاندووە" بۆ پاراستنی شەرعیەت‌ و بەهێزکردنی پڕۆسەی دیموکراسی، پێویستە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بەبێ نانەوەی هیچ کۆسپ‌ و تەگەرەیەک بەڕێوەبچن".



PM:03:05:06/07/2023