لە خەبات كەسێك ئامۆزایەكی خۆی كوشت


لە ناو بازاڕی قەزای خەبات شەڕ لەنێوان دوو ئامۆزادا دروستبووە و یەكێكیان كوژراوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای خەبات، شەڕ لەنێوان دوو كەس كە ئامۆزای یەكترن دروستبووە و یەكێكیان گولـلەی بە كەسەكەی دیكەوە ناوە و بەر سەری كەوتووە و گیانی لەدەستداوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستپێكردووە.





PM:06:54:06/07/2023