سەرۆكی پێشووی زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی دەستگیر دەكرێت


د.ئالان فەرەیدون، مامۆستای زانكۆی سلێمانی و سەرۆكی پێشووی زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانییەوە لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیر دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە لەڕێگای سیتەك - سلێمانی، دوو ئۆتۆمبێلی هێزێك ئەمنی رێگەیان بە د.ئالان فەرەیدون گرتووە و دەستگیریان كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان "تائێستا هیچ هۆكارێكی تایبەت بە دەستگیركردنی بە خانەوادەكەی نەوتراوە".

د.ئالان فەرەیدون، برای د.ئاسۆ فەرەیدون، پەرلەمانتاری یەكێتییە لە پەرلەمانی عێراق كە پێشتر پارێزگاری سلێمانی بوو.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " ناوبراو دۆسیەی لە چاودێری دارایی سلێمانی هەیە لەسەر ئەو ماوەیەی کە سەرۆکی زانکۆ بووە، بەلآم رەخنە لە شێوەی دەستگیرکردنەکەی هەیە. 



AM:10:02:07/07/2023